به‌رپرسێکى یه‌کێتیى زانایان: لەگەڵ ئەوەدا نیم خه‌ڵک کاڵاى تورکی نه‌کڕێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی- لاڤین مهحمود- ماردین نورەدین

ههڵمهتى بایکۆتى کاڵاى تورکى بهردهوامهو کاریگهرى لهسهر فرۆشى کاڵاى ئهو وڵاته دروستکردووهو بهشێک لهبازرگانان بهدواى وڵاتى جێگرهوهدا دهگهڕێن، بهرپرسێکى یهکێتى زانایانیش دهڵێت لەگەڵ ئەوەدا نییه خهڵک شتی تورکی نهکڕێت، چونکه ئهگهر ئهوه بکرێت دوکاندارهکان زیان دهکهن.

لهدواى هێرشهکانى تورکیاوه بۆ سهر رۆژئاواى کوردستان ههڵمهتى بایکۆتکردنى کاڵاى تورکى لهههرێم دهستیپێکردووه، بهشێک لهخهڵکى لهتۆڕه کۆمهڵایهتییهکانهوه بانگهشه بۆ بایکۆتى کاڵاى ئهو وڵاته دهکهن.

ئهیوب عهبدول (27) ساڵ یهکێک لهو کهسانهیه که بایکۆتى کاڵاى تورکى کردووهو لهتۆڕه کۆمهڵایهتییهکانیشهوه بهچڕى بانگهشهى بۆ دهکات و دهڵێت «کهمێک لهکڕینى خۆراکى وشکه کێشهمان بۆ دروستبووه، بهڵام گهڕاوین تا کاڵاى دیکهمان دۆزیوهتهوه، بۆ جلوبهرگیش هیچ کێشهمان نهبووه و بهئاسانى کاڵاى دیکهمان کڕیوه«.

ئهیوب رۆژانه لهههژمارهکهیهوه له فهیسبوک بانگهشه بۆ بایکۆتکردنى کاڵاى تورکى دهکات تا خهڵکێکى زۆرتر بایکۆت بکهن «ئێستا دهزانم زۆر شت ههیه لهبهرههمى تورکى باشترهو ههرزانتریشه، بهڵام ههر فێربووین ئهوه بکڕین».

ههرچهنده ژمارهى بانگهشهکارانى بایکۆتى کاڵاى تورکى لهزیادبوندان، بهڵام بهرپرسێکى یهکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان لهگهڵ ئهو ههڵمهتهدا نییه.

مەلا حەمە ئەمین کەلاری، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بە هاوڵاتی وت «بازاڕ بە دەستی خهڵک نییە، بەدەست حکومەتی خۆمانە دەبێت مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ نەکات، ئەگەر حکومەت مامەڵە لەگەڵ تورکیا نەکات ئاوا سودی دەبێت نەک خەڵکی شوێنێکى وهک کەلار شمەکی تورکی نەکڕێت«.

وتیشی»من خۆم شتی تورکی بە باش دەزانم بیکڕم ئەگەر خەڵکی کەلاریش شمەکی تورکی نەکڕێت زەرەر لەدوکاندارەکان دەدرێت، بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نیم لەکەلار شتی تورکی نەکڕدرێت.»

تا ئێستا بهتهواوى دیار نییه قهبارهى ههڵمهتهکه لهسهر فرۆشى کاڵاى تورکى چهند بووه، که بازاڕهکانى ههرێمى داپۆشیوه، بهتایبهتى لهبوارى کاڵاى خۆراک و جلوبهرگدا.

یاسین رەحیم فەرەج جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند «ئەبێ بزانین بایکۆتەکە لەچ ئاستێکدایە، لەسەر قەبارەو حەجمی بایکۆتەکە وەستاوە، بەڵام هەموو بایکۆتێک دەورو کاریگەرى نێگەتیف و سلبی هەیە لەسەر وەزعەکە، ئەو بایکۆتەی کە کراوە ئەگەر بۆ تاجیرێکیش بێت نسبەتێک لەنیسبەتەکان دایئەبەزێنێت».

وتیشی «ئێمە بەرهەمی ناوخۆمان نیە، ئەگەر توانای ئەوەمان هەبوایە هەڵبەتە پەنامان نەئەبردە بەر ئەوەی کە ئیسراف لەدەرەوە بکەین، بەڵام لەهەندێک رووەوە دەبێتەهۆی تەشجیع بونێک بۆ ئەوەی ئیهتیمام بدرێت بەبەرهەمە ناوخۆییەکان».

بهوتهى یاسین رەحیم، ئەگەر بەرهەمەکانی تورکیا بەکار نەهێنرێت ئەبێت بەدوای بەدیلی تورکیادا بگەڕێین، «وەک خۆمان لەهەرێمی کوردستاندا ئەو بەرهەمەمان نیە کە بتوانێت جێگەی بەرهەمی تورکیامان بۆ بگرێتەوە، بۆیە دەبێت بەدوای دەوڵەتێکی تردا بگەڕێیت بۆ ئەوەی بەدیلی تورکیا بێت، ئێمە لەگەڵ هەموو دنیای دەرەوە تەعامولمان هەیە ئەتوانین لەهەموو شوێنێک کاڵا بێنین سانسۆریش نیە لەلایەن دەوڵەتەوە لەسەر هێنانی کاڵاو شتومەکەکان.»

سەبارەت بەکاریگەریی بەرزبونەوەی نرخ لەکاتی وازهێنان لەکاڵاى تورکی، یاسین رەحیم باسى لهوهکرد، بەجۆرێک لەجۆرەکان نرخ بەرزدهبێتەوە، بەڵام خۆی بایکۆتەکە ئێستا دەستی پێکردوە بەشێوەیەکی سەرەتایی بەرزبونەوەی نرخەکان بەجۆرێک نیە ئەو رۆڵه کاریگەرەی هەبێت، «ئەو تیجارەتەی کە تاجیری ئێمە کردویەتی لەگەڵ تورکیادا زۆر ئاساییە، تاجیرەکانمان تەعامولیان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپادا هەیە، ئێستا ئەچن مەوادی لێ ئەهێنن، بەتایبەتی ماددە خۆراکییەکانمان گواستنەوەیەکی نەوعی تێدایە».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار