کۆنفرانسى کارى کۆمه‌ڵایه‌تى له ناوچه پڕ ململانێ سیاسیه‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنفرانسى کارى کۆمه‌ڵایه‌تى له ناوچه پڕ ململانێ سیاسیه‌کاندا(ئاڵنگارى و ده‌رفه‌ته‌کان) له زانکۆى سلێمانى به‌هه‌ماهه‌نگى زانکۆیه‌کى ئه‌ڵمانى ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 کارى کۆمه‌ڵایه‌تى له ناوچه پڕ ململانێ سیاسیه‌کاندا(ئاڵنگارى و ده‌رفه‌ته‌کان) کۆنفرانسێکى زانستى نێوده‌وڵه‌تیه هاوبه‌شه له نێوان زانکۆى سلێمانى و زانکۆى پرۆتستانت بۆ زانسته کرداریه‌کانى ئه‌ڵمانیا له ڕۆژانى ۲۱_۲۲/۱٠/۲٠۱۹له زانکۆى سلێمانى له کۆلێژى زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان پێشکه‌ش ده‌کرێت.
پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر دکتۆر ئامانج ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى کۆنفرانس وتی"ئه‌م کۆنفرانسه ئه‌نجامى لێکتێگه‌شتنى ڕێکه‌وتنى سێ ساڵه‌ى نێوان زانکۆى سلێمانى و زانکۆى پڕۆتستان بۆ زانسته‌کرداریه‌کان ئه‌نجام دراوه، به پێى ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه له ماوه‌ى ئه‌و سێ ساڵه‌دا چه‌ند جارێک خوێندکاره‌کانمان چونه بۆ ئه‌ڵمانیا به هه‌مان شێوه خوێندکارانى ئه‌وانیش هاتوون بۆ ئێره".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له ماوه‌ى ئه‌م دوو ڕۆژه‌ى کۆنفرانسه‌دا نزیکه‌ى بیست توێژینه‌وه‌ى زانستى ئه‌نجام ده‌درێن که به‌شێکى زۆرى بیانین ،( ئه‌ڵمانى، باشورى ئه‌فریقا، سویسرا، ئیتاڵیا) زۆربه‌ى زۆرى وڵاتان به‌شدارن تێیدایه که له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێم توێژینه‌وه ئاماده‌کراوه.
هاوکات، باسى ئه‌وه‌شى کرد شرۆڤه‌ى ئه‌و ڕوداوانه ده‌کرێت که له ناوچه‌کادا بووه، بۆ ڕێ‌و شوێنى پێویست بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى که بونه‌ته قوربانى جه‌نگ که هێشتا ماون به‌ڵام زه‌برى جه‌نگیان به‌سه‌ره‌وه‌یه.
له ماوه‌ى دوو ڕۆژى کۆنفرانسه‌که‌دا هه‌شت پانێڵ و سێ ۆرک شۆپ پێشکه‌ش ده‌کرێت.