ئه‌وروپا ره‌وانه‌کردنى 40 هه‌زار سه‌رباز بۆ رۆژئاواى کوردستان تاوتوێى ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا داوا ده‌کات 40 هه‌زار سه‌ربازى وڵاتانى ئه‌ندام له یه‌کێتى ئه‌وروپا ره‌وانه‌ى رۆژئاواى کوردستان بکرێت.
نۆربه‌رت رۆتگن، سه‌رۆکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند:" پێشنیازى ناردنى هێزى سه‌ربازى یه‌کێتى ئه‌وروپا بۆ ناوچه‌ى ئارام له سوریا ده‌توانێت دۆخى ئه‌منى ناوچه‌که کۆنتڕۆڵبکات، که ئه‌رکى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌وه بکات نه‌ک تورکیا به ته‌نها".
شاره‌زایه‌کى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حزبى مه‌سیحى دیموکراتى (پارته‌که‌ى ئه‌نگێلا مێرکڵ) داوایه‌ک ئاڕاسته‌ى ئه‌نگێلا مێرکڵ، راوێژکارى ئه‌ڵمانیا ده‌کات به‌مه‌به‌ستى پاراستنى مرۆیى ناوچه‌ى ئارام له باکورى سوریا و جێبه‌جێکردنى ئه‌و هه‌نگاوه یه‌کێتى ئه‌وروپا 30 بۆ 40 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه بکات.
پێشنیازه‌که بۆ ناردنى سوپاى یه‌کێتى ئه‌وروپا و ناردنى تیمى پزیشکى و شاره‌زایانى بنیاتنانه‌وه‌ى شار بۆ باکورى سوریا.