دژى تورکیا میسر ئۆپراسیۆنى دابه‌زینى ده‌ریایى ئه‌نجام ده‌دات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى سورپاى میسر ئۆپراسیۆنێکى تایبه‌تیان به به‌کارهێنانى هه‌لیکۆپته‌ر و که‌شتیى جۆرى میستراڵ ئه‌نجامدا و میدیاى روسیاش ده‌ڵێن ئۆپه‌راسیۆنه‌که په‌یامه بۆ ئه‌نقه‌ره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌مى 2019 که‌ناڵى ئارتى روسى بڵاویکرده‌وه که هێزه‌کانى سوپاى میسر مانۆڕێکى سه‌ربازیى هاوبه‌شى هێزه ده‌ریاییه‌کانى وڵاته‌که‌یان له به‌شه یۆنانییه‌که‌ى قوبرس ئۆپراسیۆنى دابه‌زنى ده‌ریاییان ئه‌نجامدا و ئامانجه‌که‌شى په‌یامێک بوو بۆ تورکیا.
له مانۆڕه‌که‌دا که ناوى میدۆزا-9ى لێنراوه، هێزه‌کانى میسر هه‌لیکۆپته‌ریان به‌کارهێناوه بۆ دابه‌زینه سه‌ر که‌شتیى جۆرى میستراڵ.
رۆژى سێشه‌ممه هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانى به‌رگریى میسر و یۆنان و یۆنانییه‌که‌ى قوبرس په‌یماننامه‌یه‌کى هاوبه‌شیان واژوو کرد و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى مانۆڕه‌که‌ى میدۆزا-9 دا ئیدانه‌ى ده‌ستدرێژى و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیایان بۆسه‌ر خاکى سوریا کرد.