هه‌ره‌شه له به‌رهه‌م ساڵح ده‌کرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رکرده‌یه‌ک له هاوپه‌یمانى فه‌تح، رایگه‌یاند به‌هۆى کارکردن له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه بۆته‌وه هه‌وڵێک هه‌یه له پۆسته‌که‌ى دوورى بخه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌مى 2019 حامد موسه‌وى سه‌رکرده له هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند:" به‌هۆى کارکردن له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه بۆته‌وه هه‌وڵ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ده‌درێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چه‌ند هێزێکى سیاسى هۆشداریان داوه‌ته به‌رهه‌م ساڵح که ئه‌گه‌ر له کۆششه‌کانى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بێت، پۆسته‌که‌ى له ده‌ست ده‌دات".
موسه‌وى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو به‌شێک له‌و هێزه سیاسییانه به سه‌رۆک کۆمارى عێراقیان راگه‌یاندووه ده‌بێت ده‌ستبه‌ردارى یاساى هه‌موارکردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن بێت، چونکه مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یان ده‌که‌وێته‌سه‌ر.
هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌په‌رله‌مانى عێراق خاوه‌نى 51 کورسى په‌رله‌مانى عێراقن و دووه‌م هێزى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ى ساڵى رابردوون و هادى عامرى رابه‌رایه‌تیان ده‌کات.