سوپاى ئه‌سه‌د کشانه‌وه‌و شه‌رڤانانیان به‌ته‌نها جێهێشتووه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى سه‌ربه حکومه‌تى سوریا دواى کوژران و برینداربوونى ژماره‌یه‌کى زۆر له سه‌ربازه‌کانی له چه‌ند گوندێک کشانه‌وه و شه‌ڕڤانانى کوردیان به ته‌نها جێهێشتووه.
روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى تشرینى دووه‌مى 2019 بڵاویکرده‌وه به‌هۆى بۆردومانى میلیشیاکانى سه‌ربه تورکیا، ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازه‌کانى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د کوژراون و برینداربوون و به‌وهۆیه‌وه هێزه‌کانیان له چه‌ند گوندێکى نێوان ته‌لته‌مر و ئه‌بوره‌ئسه‌ین کشاندۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه سوپاى حکومه‌تى سوریا به کشانه‌وه‌که‌یان شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیان به‌ته‌نیا جێهێشتووه تا به‌ره‌نگارى هێرشه توند و به‌رفراوانه‌که‌ى میلیشیاکانى سه‌ربه تورکیا ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ڕێکى سه‌خت له شارۆچکه‌ى سه‌رێکانى له‌نێوان میلیشیاکانى تورکیا و سوپاى حکومه‌تى سوریا روویدا و شه‌ڕه‌که به چه‌کى قورس له گوندى (ئوم شه‌عیه‌ف) له شارۆچکه‌ى سه‌رێکانى و ناوچه‌کانى ته‌لته‌مر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى میلیشیاکان به هێزێکى زۆره‌وه ویستویانه پێشڕه‌وى بکه‌ن.