عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ڵامى مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌داته‌وه
ژماره‌یه‌ک به‌ڵێنى نوێ ده‌دات به ئامانجى هێورکردنه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به ئامانجی هێورکردنه‌وه‌ی شه‌قامی عیراقی و تووڕه‌یى خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ک به‌ڵێنی نوێ ده‌دات و وه‌ک وه‌ڵامێکیش بۆ مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌ڵێت کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ عێراقییه‌ک له‌ژێر هێڵى هه‌ژارى نه‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق له وه‌ڵامی وتاری هه‌ینی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ی عیراق رایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بێت له لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی کوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانه‌کان و دادگایی‌کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی تێوه‌گلاون له‌و پرسه‌دا.
عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاند که "خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ی گه‌لی عیراق یه‌کێکه‌ی له‌و رووداوه گرنگانه‌ی له 2003ه‌وه وڵات به‌خۆیه‌وه بینی و حکومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ جێبه‌جێکردنی داواکاری خۆپیشانده‌ران".
عه‌بدولمه‌هدی ده‌شڵێت:" هیچ خۆپیشانده‌رێک له زیندان نامێنێته‌وه و ئازاد ده‌کرێت و حکومه‌ت وه‌ک شه‌هید مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کوژراوانی خۆپیشاندانه‌کان ده‌کات و مافی ته‌واویان پێده‌دات و چاودێری بریندارانیش ده‌کرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که "خۆپیشاندانه‌کان هاوکاربوون بۆ فشارخستنه‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌کان و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێکردن و دادوه‌ری بۆ راستکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که و قبوڵکردنی گۆڕانکاری و به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌کانیش پێویسته له خزمه‌تی گێڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ دۆخی ئاسایى بێت".
سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاند که"ژماره‌یه‌ک چاکسازی تر به‌ڕێوه‌ن وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی به‌رپرسه باڵاکان بۆ نیوه، هه‌موارکردنی سیستمی مووچه تا زۆرترین دادی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیبێت و جێبه‌جێکردنی سیستمی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌جۆرێک هیچ عیراقییه‌ک له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه نه‌مێنێت".
وتیشی: "داوای گۆڕانکاری وه‌زاری گشتگیر ده‌کرێت بۆ ده‌رچوون له سیستمی پشکپشکێنه و جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه گۆڕانکاری وه‌زاره‌تی گرنگ ئه‌نجامن ده‌ده‌ین".