ئایا دەزانیت دەنگی مرۆڤ ترسانکترین دەنگە؟

دەنگی مرۆڤ ترسانکترین دەنگە!

4 هەفتە لەمەوپێش



لە ئەفریقای باشوور، ئاژەڵان زیاتر لە مرۆڤ دەترسن وەک لە شێر

توێژینەوەیەک دەیسەلمێنێت، دەنگی مرۆڤ لای ئاژەڵان سامناکترین دەنگە

 

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

زیاتر لە 10,000 نموونە، نیشانی دەدەن کە ٪95 ئاژەڵەکان زیاتر لە دەنگی مرۆڤ دەترسن، وەک لە نەڕەی شێر.

سەرەڕای هێز و خێرایی و توانای شێرەکان بۆ ڕاوکردن، توێژینەوەیەکی تازە دەری خستووە کە ئاژەڵەکانی ساڤانای ئەفریقا زیاتر لە مرۆڤ دەترسن وەک لە شێر. مایکل کلینچی زیندەوەرزان لە زانکۆی وێستێرنی کەنەدا دەڵێت: شێرەکان دەبێت تۆقێنەرترین ئاژەڵ بن، چونکە زۆرترین ئاژەڵی دڕندە و بەکۆمەڵ ڕاو دەکەن.

حاڵەتەکە بەم جۆرەیە، ئەگەر ئاژەڵێک شیردەر بێت، ئەوا بە نەخۆشی یان برسییەتی نامرێت، بەڵکو لە لایەن ئاژەڵێکی تری دڕندەوە ڕاو دەکرێت، جا تا ئەم ئاژەڵە شیردەرە قەبارەی گەورەتر و سامناکتر بێت، ئەوا دژەکەشی بە هەمان شێوە گەورەتر دەبێت. شێرەکان گەورەترین ئاژەڵی ڕاوکەری وشکانین لەسەر ئەم هەسارەیە و بۆیە دەبێت ترسناکترین بن. ئێمە ئەم بەراوردە دەکەین تا بزانین کە ئایا مرۆڤ لە تۆقێنەرترین و بەسامترین ئاژەڵی دارستان سامناکترە؟

پاش وەرگرتنی 10,000 تۆماری کاردانەوەی ئاژەڵی کێوی، زانایان بۆیان دەرکەوت کە ٪95 ی ئاژەڵەکان زیاتر لە دەنگی مرۆڤ دەترسن وەک لە نەڕەی شێر. ئەو بیرۆکە باوەی کە دەگوترا ئاژەڵان لەگەڵ مرۆڤدا ڕاهاتوون و هەست بە سەلامەتی دەکەن، بە تەواوی ڕاست نییە و ئەم بەڵگانە پێچەوانەکەیمان پێ دەڵێن.  

تیمی توێژینەوەکە لە زانکۆی وێستێرن تۆماری دەنگی جۆراوجۆریان بۆ ئاژەڵان لێدا لە چاڵەکانی پارکی نەتەوەیی کروگەر لە ئەفریقای باشوور. تەنانەت لە ناوچەیەکی پارێزراودا کە بە ژمارەی شێرەکانی ناسراوە، ئاژەڵەکان کاردانەوەی توندتریان بەرانبەر دەنگی مرۆڤ هەبوو و نیشانی دەدەن کە مرۆڤ وەک هەڕەشەیەکی گەورە تەماشا دەکرێت.

زانێت دەڵێت: "پێم وایە بڵاوبوونەوەی ترس لە کۆمەڵگەی شیردەرانی ساڤانا بەڵگەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ کاریگەریی ژینگەیی مرۆڤ. نەک تەنیا بەهۆی لەدەستدانی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا و لەناوچوونی جۆرەکان، کە هەموویان هۆکارگەلی گرنگن، بەڵکو تەنیا بەهۆی بوونی ئێمەوەیە، کە وەک ئاماژەیەکی مەترسیدار دەردەکەوین لای ئەوان.  ."

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار