وەزارەتی تەندروستی: زیاتر لەهەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزار 92 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و پێنج توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 هەزارو 73 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك یەك هەزارو 92 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 483 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 1 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە...

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار