ئه‌مریکا ڤاکسینێکى تایبه‌ت بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بریکارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات، ئه‌مریکا ڤاکسینێکى تایبه‌ت ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ده‌درێت به لیوا هاوبه‌شه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون، بریکارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند " بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ڤاکسینى جۆنسۆن بۆ هه‌رێمى کوردستان بنێردرێت و بدرێته هێزه هاوبه‌شه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: " ئه‌و ڤاکسینه‌ى ره‌وانه ده‌کرێت 31 هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه و به‌تایبه‌ت بۆ هێزه هاوبه‌شه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه".
هه‌فته‌ى رابردوو، عێراق نزیکه‌ى په‌نجا هه‌زار ڤاکسینى فایزه‌رى ئه‌مریکى بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه کرد.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار