شۆڕش ئیسماعیل پاسەوانی فەرماندە سەربازیەكان كەمدەكاتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند ژماره‌ی پاسه‌وان و شۆفێر بۆ گشت فەرماندە سەربازیەكانی كەمدەكاتەوە دەڵێت "هیچ كه‌سێك بۆی نیه پاسه‌وانی زیاتری هه‌بێت".
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، ئەمرۆ یەكشەممە، 18 نیسانی 2021 بەپێی نوسراوێكی وەزارەتەكەی رایگەیاند " دیاریكردنی رێژه‌ی پاسه‌وان و شۆفێر بۆ گشت یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زارت، به‌پێی میلاكی په‌سه‌ندكراو، نابێت له‌و خشته‌یه‌ی دیاریده‌كرێت هیچ كه‌سێك ژماره‌یه‌كی زیاتر پاسه‌وان بۆ خۆی دیاریبكات".
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، فه‌رمانده‌ی لیوا 6 (شه‌ش) پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك پاسه‌وان و شۆفێر بۆ دیاریده‌كرێت، مقه‌ده‌می لیوا 4 (چوار) پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی فه‌وج 4 (چوار) پێشمه‌رگه، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وج و هه‌یه‌ئه‌ی لیوا هه‌ریه‌كه و 2 (دو) پێشمه‌رگه‌یان وه‌ك پاسه‌وان و شۆفێر بۆ دیاریده‌كرێت.
شۆڕش ئیسماعیل فه‌رمانه‌كه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه و جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا فه‌رمانه‌كه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.