هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەیان میلیشیا دەكەنە ئامانج

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 هێزەکانی ڕزگاری عەفرین(هەرەعە) لەسەر چالاکی شەڕڤانان دژی سوپای  تورک و  میلیشیای هاوپەیمانی توركیا لە عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هەروەها ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهیدیشی ئاشکراکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ٨ی ئەم مانگە لە گوندی حەڵوبیەی ناوچەی شەرا، لەدژی میلیشیای هاوپەیمانی توركیا چالاکی ئەنجامدا، لەم چالاکییەدا سێ  میلیشیای هاوپەیمانی کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.

هەروەها هاتووە: ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە، لە شاری عەفرین دژی خاڵیکی  میلیشیای هاوپەیمانی چالاکی ئەنجامدرا، کە لە ئەنجامیدا دوو  میلیشیای هاوپەیمانی کوژران و ١٣ی دیکەش برینداربوون.

لە بەردەوامیدا ئاماژە بەوە دراوە : ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە لەسەر ڕێگای ترند لە شاری عەفرین چالاکییەک ئەنجامدرا و لە ئەنجامیدا دوو  میلیشیای هاوپەیمانی کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون، ئۆتۆمبێلیکی  میلیشیای هاوپەیمانیش تێکشکێندرا.

باس لەوەش کراوە:  ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە، لە شاری باب، دژی ئۆتۆمبێلیکی سەربازیی  میلیشیای هاوپەیمانی داگیرکەرەکان چالاکی ئەنجامدرا و لە ئەنجامیدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا یەك میلیشیای هاوپەیمانی کوژرا.

لە بەشێکی دیکەش هاتووە: ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە لە پێدەشتەکانی ناوچەی شەرا، لەنێوان یەکینەیەکمان و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕ هاتە ئاراوە، ژمارەی کوژراو وبریندارەکانی دوژمن لەم شەڕەدا ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام شەڕڤانێکمان بەناوی “ئالان بێنێ” تا دوا فیشەک بە قارەمانێتی شەڕی کرد و پەیوەست بوو بە کاروانی شەهیدانەوە.

اسناو: ئالان بێنێ

ناو و پاشناو: باسل حەسەن

ناوی دایک و باوک: نادیا- نیدال

شوێنی لەدایکبوون: شێراوا- عەفرین

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٦ی نیسانی ٢٠٢١- شەرا

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لە کەسایەتی هەڤاڵ ئالان-دا، هەموو شەهیدانی قارەمانمان بەبیردێنینەوە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ئالان و گەلەکەمان دەکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار