وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی داوای موچەی زیادە بۆ كەمئەندامان دەكات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی نوسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد و تیایدا داوادەکات بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە موچەیەکی زیادە بدرێتە کەمئەندامانی کوردستان.
لە نوسراوێکی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی نیسانی 2021 ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کراوە، تیایدا هاتووە، "هاوپێچ لەگەڵ نوسراوماندا داواکاری (یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان – مەڵبەندی گشتیی سلێمانی)یتان تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ بەرزدەکەینەوە کە داواکارن موچەیەکی زیدا بدرێتە کەمئەندامان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی "پشتگیری داواکەیان دەکەین".
بابهتی پهیوهندیدار