وەزارەتی تەندروستی: 7 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 1074 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 7 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 536 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا حەوت هەزار و 725 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 1074 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بووە. 

تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:

هەولێر: 284 تووشبوو

سلێمانی: 546 تووشبوو

دهۆك: 231 تووشبوو

هەڵەبجە: 13 تووشبوو

هاوکات 536 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:

هەولێر: 104 چاکبوونەوە

سلێمانی: 171 چاکبوونەوە

دهۆك: 259 چاکبوونەوە

هەڵەبجە: 2 چاکبوونەوە

لەو ماوەدا 7 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە سێیان لە پارێزگای هەولێر و چوارەکەی دیکەش پارێزگای سلێمانی بوون.

ئاماری گشتی:

پشکنینەکان: 1544445 پشکنین

تووشبووان: 139296 تووشبوو

چاکبووان: 117452 کەس

ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 17968 کەس

گیانلەدەستدان: 3876 کەس

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار