'ئەگەری سەرهەڵدانی جۆری دیکەی کۆڤید١٩ هەیە'

یەک ساڵ لەمەوپێش



تیدرۆس ئادهانۆم گیبریسوس سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لەسەدا ٩٠ی دانیشتوانی جیهان ئاستێکی دیاریکراوی بەرگریان بەرامبەر کۆڤید-١٩ بەدەستهێناوە، بەڵام ئەگەری سەرهەڵدانی جۆری دیکەی ڤایرۆسەکە هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا، تیدرۆس ئاماژەی بەوەدا کە ئاستی بەرزی بەرگری لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆڤید١٩، دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی پەتاکە و جێگەی جۆری ئۆمیکرۆن بگرێتەوە کە لە ئێستادا لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

تێدرۆس وتی: بەگوێرەی لێکۆلینەوەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەدا ٩٠ی دانیشتوانی جیهان لە رێگەی تووشبوونەکانی پێشوو یان ڤاکسینەوە، تا رادەیەک ئاستی بەرگریان لەمەرامبەر ڤایرۆسەکە بەدەست هێناوە و وتی: دەتوانین بڵێین لە کۆتایی قۆناغی نائاسایی پەتاکە نزیکتر بووینەتەوە."

تێدرۆس دەڵێت: "کەلێنەکانی بەدواداچوون، تاقیکردنەوە، ڕێکخستن و کوتان، ئەگەری بەهێز بۆ سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسەکە دروست دەکات کە دەتوانێت ببێتە هۆی مردنی بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکان."

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە بیریهێنانەوەی کە هەفتەی رابردوو هەشت هەزار و ٥٠٠ کەس لە سەرانسەری جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ گیانیان لەدەستداوە و وتی، " لەکاتێکدا کە ئامرازی زۆرمان هەیە بۆ رێگریکردن لە تووشبوون و رزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان، شتێکی قبوڵکراو نییە دوای سێ ساڵ لە پەتاکە، بەم ئەندازەیە مرۆڤ لە جیهاندا گیانیان لەدەست بدەن".

لە جیهاندا نزیکەی ٦٤٠ ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و زیاتر لە شەش ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. زۆر رێکخراو دەڵێن، رەنگە ئەم ئامارەکان لە خەمڵاندنەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر بن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەندێک وڵات وەک پێویست لە ئاشکراکردنی ئامارەکاندا شەفاف نین.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ لیژنه‌ی ته‌ندروستیی نیشتمانی چین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ٣٣ هه‌زار و ٧٣ حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ تۆماركراون، سێ هه‌زار و ٩٨٨ له‌و حاڵه‌ته‌ نوێیانه‌، نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا ده‌ركه‌وتووه‌ و ٢٩ هه‌زار و ٨٥ حاڵه‌تی دیكه‌ش نیشانه‌كانیان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار