میدیاکانی ئێران: ئێران دەستی کرد بە دروستکردنی وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

میدیاکانی ئێران بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ ئه‌و وڵاته‌ دەستی بە دروستکردنی وێستگەیەکی نوێی وزەی ئەتۆم بەتوانای ٣٠٠ مێگاوات لە پاریزگای خوزستانی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەکردووه‌.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی فەرمی ئێران، لە میانی رێوڕەسمێکدا و بە بەشداریی جێگری سەرکۆمار و سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران، محەمەد ئیسلامی، بەردی بناغەی وێستگەی ئەتۆمی "قارون" لە ناوچەی دارخۆڤین سەر بە پارێزگای خوزستان، داندرا.

توانای ئەم وێستگە ئەتۆمییە ٣٠٠ مێگاواتە و لە رێی سیستمی فشاری ئاوەوە کار دەکات، بەگوێرەی پلانی حکوومەتی تاران ماوەی دروستکردنی وێستگەکە هەشت ساڵ دەخایەنێت و تێچووەکەی دوو ملیار دۆلارە.

لە هەواڵەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی وێستگەکە کاری پێدەکات لە سەدا چواری یۆرانیۆمی خامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار