ئیمانوێل ماکرۆن: بۆ کۆتایھێنان بە جەنگی ئۆکراین، دەبێت دڵنیایی ئەمنی بدرێتە روسیا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا دڵنیایی ئەمنی بدەنە روسیا، ئەگەر بێتو "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیا قایل بێت بە ئەنجامدانی دانوستان بۆ کۆتایھێنان بە جەنگی ئۆکراین

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند  پوتن ترسی ھەیە لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" کە ھەڕەشە لەسەر مۆسکۆ دروست بکات، بۆیە ئەو بابەتە بەشێک دەبێت لە دانوستانی ئاشتی و دەبێت لەبەرچاو بگیرێت .

وتیشی ئەوروپا پێویستی بە دووبارە داڕشتنەوەی سیستمی ئەمنی ھەیە بۆ داھاتووی کیشوەرەکە

لێدوانەکەی "ماکرۆن" دوای ئەوە دێت کە، "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بە مەرجی کۆتایھێنان بە جەنگی ئۆکراین ئامادەیی بۆ دانوستان لەگەڵ ڕوسیا دەربڕی، ئۆکرانیاش ڕایگەیاند ، دانوستان ناکرێت تا روسیا ھێرشەکانی رانەگرێت و تەواوی ھێزەکانی نەکشێنێتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار