کەنەدا بڕیاری دا کۆچبەران لە ریزی سوپادا وەربگیرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگریی کەنەدا بڕیاری دا ئەو کۆچبەرانەی هاووڵاتیی کەنەدا نین و خاوەن مافی مانەوەی هەمیشەیین لە ریزی سوپا وەربگیرێن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاو کراوەتەوە، بەهۆی بڕیارەکانەوە کە لەبارەی حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی و دواتریش بڕیاری وەرگرتنی ڤاکسین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە، کێشەی کەمیی کارمەند لە سوپای کەنەدا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەمەودوا، ئەو کۆچبەرانەی خاوەن مافی مانەوەی هەمیشەیین دەتوانن داواکاری پڕ بکەنەوە بۆ چوونە ریزەکانی سوپا و گرنگی بەوەیش نادرێت کە ئەو کەسانە لەلایەن سوپایەکی بیانی مەشق و راهێنانیان پێ کراوە یاخود نا.

لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە هێشتا بۆشایی زیاتر لە هەشت هەزار سەرباز هەیە لە هێزە دەریایی، ئاسمانی و وشکانییەکان، ئاماژە بەوە دراوە کە زۆر دوورن لە هێنانەدی ئامانجی زیادکردنی پێنج هەزار و ٩٠٠ سەربازی دیکە بۆ سوپا لە ئاداری ٢٠٢٣.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار