سوید کوردێکی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پە*کە*کە سزادا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگای سوید رایگەیاند، کەسێکیان بەهۆی ئەوەی هاوکاری دارایی بۆ پەکەکە کۆکردووتەوە دادگایی کردووە و سزای چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

دادگای هەرێمی ستۆکهۆڵم رایگەیاند، ئەو کەسە کە ناوی ئاشکرا نەکردووە و تەمەنی 41 ساڵە، ئەندامی پەکەکە بووە و پارەی کۆکردووتەوە و رادەستی پەکەکەی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سوید و فینلەندا لەبارەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا کۆببنەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیاش لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا باسی ئەوەی کرد کە سوید تاوەکو ئێستا هەنگاوی پێویستی نەناوە کە ئەندامێتی لە ناتۆدا پەسەند بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار