ئۆجەلان لە ئیمرالی دیداری لەگەڵ خانەوادەکەیدا ئەنجامدا
2 ڕۆژ لەمەوپێش
نووسینگەی یاسایی سەدە ڕاگەیاند ئەمڕۆ هەینى عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ئەنجام دا.
نووسینگەی یاسایی سەدە لە بارەی ڕۆشتنی بنەماڵەی ئۆجەلان بۆ ئیمراڵی و ئەنجامدانی دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ زانیاری خستەڕوو.
ئەمرۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دیداری لەگەڵ چەند ئەندامێکی بنەماڵەکەیدا کردو کە عومەر ئۆجالانی برازای و پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتیشی تێدابووە.
دەربارەی دیدارەکە، نووسینگەی یاسایی سەدە ئاماژەى بەوە کردوە، ئەمڕۆ (٣١ـی تشرینی یەکەم) ڕێزدار عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام دا.
خانەوادەکەی ڕێبەر ئاپۆ پێکهاتبوون لە فاتیمە ئۆجالان، عومەر ئۆجالان، بەرفین ئۆجالان و عەلی ئۆجالان.
بابهتی پهیوهندیدار
