شاندێکی باڵای حزبی دەعوە لە هەولێرن لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش




ئەمشەو شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراق بە سەرۆکایەتیی د. عەباس بەیاتی، گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. بڕیارە سبەی شاندەکە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.

ئەمشەو هەینی 20ـی شوباتی 2026، شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراق، کە پێکهاتبوون لە؛ د. عەباس بەیاتی، حەسەن سنەیدو، د. کەمال ساعدی، سادق بەهادلی، د. عامر خەزعەلی و د. ئەحمەد موبەرقەع. لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان.

لە مەراسیمی پێشوازیکردندا، هەریەک لە د. کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. عەرەفات، نوێنەری بارەگای بارزانی، بە گەرمی پێشوازییان لە شاندە باڵاکەی حزبی دەعوە کرد.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، هەر لە فڕۆکەخانەی هەولێر دیدارێکی کورت لە نێوان شاندی میوان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، تێیدا جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و سەقامگیریی سیاسی کرایەوە.

بە پێی راگەیەنراوەکەی پارێزگا، تەوەرەی سەرەکیی سەردانەکە بۆ سبەی شەممە دانراوە، کە بڕیارە شاندی باڵای حزبی دەعوە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبێتەوە. هەروەها بڕیار وایە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، بە ئامانجی لێکتێگەیشتنی زیاتر لەسەر پرسە هەنووکەییەکانی عێراق و ناوچەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار