سەركردەیەكی پارتی: دژی هێرشە درۆنیەكان  هەرێم مافی خۆیەتی وەڵامی سەربازی هەبێت 

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سەركردەیەكی پارتی رایگەیاند هێرشە درۆنیەكانی سەر هەرێم بەهۆی لاوازی حكومەتی عێراقەوەیەو هێزە ناوخۆی و دەرەكییەكانیش كار بۆ بەئامانجگرتنی هەرێم دەكەن. سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێت حكومەتی هەرێم بەبیانوی موچەی فەرمانبەرانەوە كێشەكانی گەیاندوەتە  لوتكەو دەیانەوێت پێدانی موچەی فەرمانبەران نەچێتە سەر بەغداو بەدەست خۆیانەوە بمێنێتەوە.  
وەفا محەمەد كەریم سەركردە لەپارتی دیموكراتی كوردستان
بە رۆژنامەی (العرب الجدید) وتوە "هێزە ناوخۆی و دەرەكییەكان كار بۆ بەئامانجگرتنی هەرێم دەكەن لەپێناو ناسەقامگكیری و ئاسایش و سەپاندنی بەرنامە سیاسی خۆیان، هێرشە دۆرنیەكانی سەر هەرێمیش بەهۆی لاوازی حكومەتی عێراقەوەیە بۆ رێگریكردن لەو گروپانە".
"هەرێم مافی خۆیەتی وەڵامی بژاردەی سەربازی دژی ئەو گروپانە هەبێت كە دەیانەوێت هەولێرو بەغدا بگەڕێنەوە خاڵی سەرەتای دانوستانەكان، بەڵام حكومەتی هەرێم رێگە نادات ئەو گروپانە ئەو هەلە بقۆزنەوەو وەك كارتی فشار بۆ جێبەجێكردنی ئەجێندای هەرێمی دژ بەهەرێمی كوردستان بەكاری بهێنن" سەركردەكەی پارتی وای وت.
عائد هیلالی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارێتی كێشەكانی نێوان بەغداو هەرێم دەخاتە ئەستۆی هەولێر"حكومەتی عێراق زۆر راشكاوانە دژی هەموو هێرش و پەلامارێكە بۆ سەر هەرێم و دەستی بەلێكۆڵینەوە لەئەنجامدانی هێرشەكان كردوە ".

ئەندامەكە چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارێتیس كمیشەكمان نێوان هەرێم و بەغدا دەخاتە ئەستۆی هەولێرەوەو بە رۆژنامەكەی وتوە "حكومەتی هەرێم بەبیانوی موچەی فەرمانبەرانەوە كێشەكانی گەیاندوەتە  لوتكەو دەیانەوێت دۆسیەی پێدانی موچەی فەرمانبەران نەچێتە بەغداو بەدەست خۆیانەوە بمێنێتەوە، لەكاتێكدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆوەك وەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە لەنزیكترین كاتدا كێشەكە چارەسەر بكات" ئەندامەكە چوارچێوەی هەماهەنگی وا دەڵێت.
هەر لەبارەی كێشەكانی نێوان بەغداو هەرێمەوە، ماهیر جەودە چاودێری سیاسی، دەڵێت"كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەهەموو ساتێكدا بابەتێكی چاوەڕوانكراوە، بەتایبەت كە ئامانجی نزیكبونەوەی ئەمدوایەی نێوان بەغداو هەرێم پێكهێنانی حكومەتێكی فیدراڵی و دابەشكردنی پلەو پۆستەكان بووە".
"هێزە سەرەكیەكانی بەغداو هەرێم بەمەبەستی راكێشانی سۆزی خەڵك بەلای خۆیاندا كێشەكان لە بەرژەوەندی خۆیان بەكار دەهێنن، هەمیشە ئەم كێشانە بنەمایەكی سەرەكی بوون وەك كارتێكی فشار بۆ كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لەلایەن هەندێك كوتلەو حزبی سیاسیەوە لەبەغداو پارێزگاكان و شارەكانی هەرێم " ماهیر جەودە وای وت.
لەبارەی مەترسی هێرش و پەلامارەكان بۆ سەر هەرێم، ئەوەشی وتوە "رەنگە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرش و پەلامارانەی دەكرێتە سەری كاردانەوە لەدژی ئەو گروپ و لایەنە سیاسیە نزیكانەی چوارچێوەی هەماهەنگی و حكومەتی ناوەند بنوێنێت كە ئەمەش خۆی لەخۆیدا هەڕەشەیەكی راستەقینەیە بۆ سەر ئاشتی كۆمەڵایەتی و ئاسایشی وڵات و وڵات بەرەو شەڕێكی ناوخۆی پەلكێش دەكات". 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار