هاوکێشەکە دەبێ ڕێک بکرێتەوە

3 مانگ لەمەوپێش



شادمان مەلا حەسەن

کاتێ لە ڕۆژی ١٩٩٠/٨/٢تانکەکانی گاردی کۆماری عێراق سنوریان بەئاراستەی باشور بەزاندوو وڵاتی کوێتیان داگیرکرد، داشێکی شەترەنجی هاوکێشە هەرێمایەتیەکە خراپ جولێنرا، ئەمە وایکرد زڵهێزەکان بەزووی بێنە سەر خەت، داوایان لەسەدام حسێن کرد بەزاندنی هاوکێشەکە بە شێوەیەکی سارد وەک خۆی لێبکاتەوە، بەلام سەدام حسێن بێ گوێدانە دۆخی سەردەم و گرنگی هاوکێشە نێودەوڵەتیەکان سەر ڕەقی کرد، بۆیە بەشێوەیەکی گەرم هاوکێشەکەیان ڕاست کردەوە و کوێتیان وەک خۆی تەسلیم بە میر و خەڵکەکەی کردەوە، بەلام وازیان لە ڕژێمی بەعس و سەدام حسێن نەهێنا تاکو لە ڕۆژی ٢٠٠٣/٤/٩ بەیەکجاری کۆتاییان پێ هێنا.

ئێرانیەکان لەژێر هەژمونی تەکەتولی ڕوسی چینی کەلەچەند پەیماننامەیەک هاوبەشن وەک هاوپەیمانی شەنگهای و برێکس، جولەیەکیان بە یەک لەکارتەکانی ئێران کرد،بۆئەوەی ڕۆژ ئاوا ئەوەندە سەرنجی لەسەر شەڕی ئۆکراین نەبێت. ڕۆژی ٢٠٢٣/١٠/٧ لەکەرتی غەزە هێزەکانی بزووتنەوەی حەماس کردەوەیەکیان کرد ،کردەوەکە جارێکی تر رۆژئاوایەکانی هێنایەوە سەرخەت بەلام خەتێک لەغەزە زۆر گەرم، پەیامی ساردیش بۆ ئێران نێردرا کەوا سەرکێشی زیاتر نەکات. بەلام ئێران بۆ ئەوەی زۆر ڕووگیر نەبێت هەلسا بە جولاندنی کارتی تر، پێدەچێ ئێرانەیەکان پێشبینی ئەو کاردانەوە توندەی سەر غەزەیان نەکردبێ ، ئەگەرنا بەم شێوەیە کارتەکەیان نەدەجولاند، هەر ئەو تێگەیشتنەی ئێرانە وایکردووە دەست لەکارتی حزب اللە نەدات، چونکە کارتی غەزە تەواو جارێکی تر ئەکتیڤنابێتەوە لەسەر ئەم جوگرافیایە، بۆ ئەوەی دەستی لە سەر دەریای سپی و دەوروبەری ئیسرائیل بەرنەبێت، لەهەموو حاڵەتێک حزب اللەی بۆ بمێنتەوە، لەبەرامبەردا کارتی حوسیەکانی یەمەن وحشدی شەعبی عێراقی بەکارهێنا.

لە ئێستادا هەموو کارتەکان خەریکە ڕەسیدیان بەتاڵ دەبێ و لە ئەکتیڤ بوون دەکەون. ئیسرائیڵ بەهەموو شێوەیەک شەڕ بە حزب اللە دەفرۆشێ ڕۆژانە ژێرخانی ئەو حزبە وێران دەکات، بەلام هیچ کاردانەوەیەکی نیە، حوسیەکان توشی هاوپەیمانیەکی گەورە بوونەو ژێرخانیان کەهی ئەو شەڕەنیە ڕۆژانە وێران دەکرێ، سەبارەت بە حشدیش لەناو بەغدا دەکرێنە ئامانج کەواتە کارتەکانی ئێران خەریکە شەحنیان زۆر دادەبەزێ. ئەم شەڕە لەبنەانەوە شەڕێکی جیۆپۆلتیکی گەورەی نێوان ڕوسیا وچین لەلایەک و ئەمەریکا و ئەوروپا لەلایەکی ترە.

بەسەرنجدان لە ڕووداوەکان ئەم شەڕە ناوەستێ تاکو هاوکێشەکان ڕێک نەکرێنەوە، هەرێمی کوردستانیش بەشێوەیەک لەشێوەکان لەناو ئەم هاوکێشەیەدایە، چونکە پێگ جوگرافیەکەی بۆ هەردوولای ململانێ کەر پێویستە لەسەر ئەرزی واقعیش جۆرە دابەش بوونێکی جوگرافی و ساسی هەیە، بە گەڕانەوەمان بۆ مێژووی ڕابردووی ڕووداو کێشەکان لایەنی براوە رۆژئاوایەکان دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش