یەخەی دادگای فیدڕالی عێراق بەردەن!!

3 مانگ لەمەوپێش



ئەوە دوو دەیەیە بەناو دادگای فیدڕالی عێراق دامەزراوە ، کەمینەیەکی زۆر کەم نەبێت نەیاندەزانی دادگای فیدڕالی و بڕیارەکانی چین ، بەڵام ئەو چەند ساڵەی دوایی لەبەر قوڵکردنەوەی ململانێ و پەرتەوازەیی نێو ماڵی کورد و هەڵە و کەموکوڕیەکان  و دەرگا واڵابوونی زیاتر بۆ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی ئێران کە هەژمونێکی زۆری بەسەر عێراق هەیە ڕۆل دەبینن و ، ڕەواییمان بەو شمشێرەی ئێران کە لەدەست شیعەی شۆڤینی ڕقلێگیراوی کورد بۆ لێدانی کورد و سوننەی شۆڤینی ڕقلێگیراوی کورد دا ، دادگاکە وایلێکرا کە ببێتە وێردی سەرزمانی هەموو کوردستانیان ، خۆ ماوەیەکی باش بوو و دوای ئاشتەوایی ئەو ڕقوکینەی نێوان هەردوو پارتی سەرەکی  لەناخدا خەفەکرا، کەچی لەو چەند ساڵەی دوایی و ئێستا لەبەر بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و دابەشبوون رقوکینە وەک بونەوەرێکی کوێر هەڵسایەوە و وەک ڤایرۆسی زستان بەتایبەتی لە فەزای ئەلکترۆنی تەشەنەیکرد و ، شەڕێکی خۆکوژی بێچەک هەڵگیرساوە بەتایبەتی لە ئەنتررنێت و سۆشیالمیدیا، کە جوانترین دیاری مرۆڤە بۆ مرۆڤایەتی و وەرگرتنی زانیاری بەسوود، کەچی ئێمە کردومانەتە « بیوت الدعارە» بۆ بەتاڵکردنی ڕقوکینە و پیس و پۆخڵەواتی لەسەر یەکتری ، حەیف و مخابن کە هەندێک لایەن  ئەو دادگایەی کردۆتە وەرەقەیەک بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن یان وەرەقەیەک بۆ خۆهەڵکێشان بە خەمخۆری خەڵکی کوردستان و پرسی نەتەوەیی و ئامرازێک بۆ موزایەدەپێکردن !!؟ بڕوای تەواوم بەوە هەیە کە نە ئێران و نە تورکیا و نە عێراق و نە هەر وڵاتێکی تر خەتابار نین، خەتا و عەیبەکە ئێمە خۆمانین ، خۆمان قوربانی خۆمانین ، ئەوە ئێمەین « شیرینی و تاڵی » دروستدەکەین، ئێمەین بەها و سووکی دادەڕێژین ، ئێمەین گۆڕاوین و بەرەو خەراپە چووین !!  

نابێت ڕێگە بەخۆت بدەیت کە هەموو شکست و خەراپەکان فڕەیدەیتە سەر چەهرەی دادگا و شۆڤینیەتی عەرەبی شیعە و سوننە و ، خۆدزینەوە لە هەر بەرپرسیارەتی و داننان بە هەڵە و کەموکوڕیە کوشندەکان  ، دەبێت ئەو دەسەڵات و حزبەکان ئەو بوێریە بدەنەخۆیان و دان بەکەموکوڕی ئەدای کارکردن و لاوازبوونی کوردستان  بێنن، ئەوان بوون کە ڕێگەیاندا چەندان فورسەتی زێڕینی لەبار بکوژرێن ، کوردستان پێویستی بە زیاتر و زیاتر هەیە نەک ئەو پاشەکشە بەردەوامەی کە ئیستا گیرۆدەی بووە، دەبێت لەسەرشانی ئەوەی بەدیهاتووە  بونیاتبنێین نەک لەسەر پاشماوەی ئەو شتانەی کە دەیروخێنین.


ئێستا هەرێمی کوردستان لەهەموو کات زیاتر لاوازە و پەرتەواز و نەمانی متمانە و دابەشە ، دەبێت حزبەکان بگەنە ئەو بڕوایەی کە ئاشتەوایەکی تر لە ڕێگەی حیوار و گفتوگۆ بۆ کۆکردنەوەی نێو ماڵی کورد ئەنجام بدەن و ، دەبێت جۆرێک لە « پارسەنگی هێز » لەیەکتری قبوڵبکەن و بپارێزن ، چونکە ئەمە دەبێتە مایەی بەخشینی ئیسراحەت و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوبەش و ، قبوڵکردنێک نەبێتە پێشێلکردنی ماف و بەرژەوەندی هیچ لایەنێک ، واتە « پارسەنگی بەرژەوەندی » لەنێوانیاندا هەبێت ، نەک ئارەزوومەندانەیەکی دوژمنکارانە کە لەسەر « پارسەنگی هێز » یان «پارسەنگی ترس » ڕاوەستابێت ، « پارسەنگی بەرژەوەندی ، باشترین فورسەت و شیاوترین زەمینەسازیە بۆ بونیاتنانی هەرێمی کوردستانێکی بەهێز کە هەر لایەنە شوێنی واقیعی و ڕاستەقینەی هەبێت و ، بەشداریەکی کارا بکات لە سەقامگیری و ئارامی و پێشکەوتن .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش