دوو ئەندامی حزبوڵای لوبنانی لە سوریا کوژران

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەرلەبەیانی  ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە ئەنجامی بوردوومانێکی ئاسمانی فرۆکە ئیسرائیلییەکان لە سەر سنووری سوریا – لوبنان دوو ئەندامی حزبوڵای لوبنانی کوژراون.

روانگەکە ئەوەشی خستۆتە روو، کە هێرشەکە لە ناوچەیەکی نێوان پارێزگای حومس و ریفی دیمەشق لە نزیک سنووری سوریا و لوبنان بۆ سەر بارهەڵگرێک ئەنجامدراوە.

بەڵام تا ئێستا نە ئاژانسە هەواڵییەکانی سوریا و نە حزبوڵای لوبنانی هیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەخستووەتە روو.

دوابەدوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەزە، سوپای ئیسرائیل لە رێگەی فرۆکە و فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە هێرشەکانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی سوریا و بە تایبەتیش ناوچەکانی ریفی دیمەشق چڕ کردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئالۆزییەکانی سەر سنووری نێوان ئیسرائیل و باشووری لوبنانیش گەیشتۆتە لووتکە و  تا ئێستا تەنها لەناو خاکی سوریادا 14 ئەندام و چەکداری حزبوڵا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار