فەرمانبەران و مامۆستایان لەنێو بەرداشی هەرێم و بەغدا

3 مانگ لەمەوپێش



ئەحمەد دەروێش

هەرێمی کوردستان لە سیساڵی تەمەنیدا ، نەک هەرخاوەنی ستراتیژ نەبووە ، بەڵکو نەیتوانیوە وەک زانست لەسیاسەت بڕوانێ ۰

یەکەم / سیاسەت لەسادەترین پێناسەیدا بریتییە لە هونەری مومکینات ، هەرێم لەهەندێ قۆناغدا دەستی بردووە بۆ هەندێ ریسک و سەرکێشیی کە ئاییندە و لێکەوتە فرەڕەهەندەکانی ئەو کەیسانەی لەرووی سیاسیی و یاسایی لێکنەداوەتەوە ، بەنمونە ئابووری سەربەخۆ و پاشانیش ریفراندۆم ۰

بێگومان گەر دیراسەیەکی وردی بۆسیاسەت وەک زانست بکردایە ، بەمانایەکی دیکە ؛ ئەگەر هەبوونی هەرێمی لەنێو ستراژییەتی ئەمریکا وەگیرکەوتبا ، هەرگیز بەم دەردەی ئێستا نەدەچوو۰

دووەم / سیاسەت بریتییە لە ؛ هونەری بەڕێوەبردن : بەڕێوەبردنی دەسەڵاتەکان ( یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری ) ، بەدیاریکراویش پرسی ئابووری و ژیانی ئابووری ، پرسی عەدالەت و بەهاکان و چاکەی گشتی ۰

ئەو دوو خاڵەی سەرەوە پێماندەڵێ کە ؛ سیاسەتکردن میزاج و کەللەڕەقی نییە ۰

ئەکتی سیاسی ، بڕیاری سیاسی ، دیراسەی فرەڕەهەند و زانستیانەی گەرەکە ، کە بارگراوی بێت بەتوخمی ئەخلاق ۰ لەسایەی بڕیاری ئابووری سەربەخۆدا ، هەرێم و خەڵکەکەی دەساڵە باجی ئەو هەڵە سیاسییە دەدات "لەشوباتی ۲۰۱٤ بودجە لەبەغداوە قوت کرا " ، لەو کاتەوە و لەو ۱۲۰ مانگەدا ، تاکە مانگێک نەبووە کە موچەخۆر دڵنیابێت لەموچەی مانگی داهاتوی ! لەکاتێکدا تاکی کورد گومانی لەوە نەبووە کەدەسهاتی نەوتیی و نانەوتی بەزیادەوە بەشی موچە و خزمەتگوزاریش دەکات ! حکومەتیش شەرمنانە و لەژێر لێوەوە دانی دەنا بەهەبوونی گەندەڵی ( پرۆژەی چاکسازی ) ۰

لەئێستادا ، حکومەتی فیدراڵ و دادگەی فیدڕالی : ۱ - بەئاشکرا فرۆشتنی نەوتی لێقەدەغە کردووییت ۰ ۲ - بودجەت لە بەغدایە ۰ ۳ - پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی لێهەڵوەشاندویتەوە و حکومەتۆکەش بووەتە کاربەڕێکەر ۰ ٤ - کۆمیسیۆنت هەڵوەشاوەتەوە و بەغدا سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانت دەکات ۰

ئیدی تاکەی سیاسەت وەک هونەری مومکینات تەماشا ناکەیت ؟ بۆچی موچەخۆران بەبارمتە دەگریت و داتا و زانیاری موچەخۆران نادەیت بەبەغدا و ٫ موچەی موچەخۆران هاوشێوەی عێراق جێگیر ( توطین ) نەکرێ و ، پلەبەرزکردنەوە و ماف و ئیمتیازاتی خانەنشینان هاوشێوە نەکرێ ؟ ئەقڵ لۆژیکیش ئەوەمان پێدەڵێ ؛ موچەخۆرە راستەقینەکانی هەرچوار پارێزگاکە ئارەزوی تەوتینی موچەدەکەن ، نەلەبەرئەوەی دوژمنی خۆیان و کیانەکەیانن ، بەڵکو لەبەرئەوەی دەساڵی رەبەقە بەناوی کوردایەتیەکی موزەیەف ، ستەمیان لێدەکرێ و لەبەرانبەریشدا ڤیگۆری سیاسی دەسەڵاتدار بوونەتە خاوەنی دەیان ملیارد دۆلار ۰

بەبۆچونی من ؛ بەردەوام بوونی دەسەڵاتدارانی هەرێم لەسەر کەللەڕەقی و دوور وەستان لەبەغدا و ، بەمانایەکی دیکە بەشدارینەکردن لە سەکۆی بڕیاری سیاسی عێراق ، ئەوە لەقۆناخی یەکەم و لەئێستادا موچەخۆران زەرەرمەندی یەکەم دەبن و ، لەداهاتوشدا کورد وتەنی ( ئەوبایە لەو کونەوە بێت ) دەسەڵاتدارانی هەرێم زەرەرمەندی گەورە دەبن و ، رەنگە بەغدا لەرێی دادگا ، دەیان دۆسییەیان بۆ بکاتەوە ۰

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

3 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش