بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئێران روویدا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر لە ناوچەی فنوج لە سنوورى پارێزگای سیستان و بلووجستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران روویدا.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئازاری 2024 کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بە گوڕى 5.6 پلەى رێختەر لە ناوچەی فنوج لە سنوورى پارێزگای سیستان و بلووجستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران روویدا.

ئاماژە بەوەکراوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵاى 80 کیلۆمەتر لە ژێر زەوى روویداوە و تائێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى بوومەلەرزەکە نەزانراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار