چوارچێوەی هەماهەنگی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی  بەنیازە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات, لەهەوڵێكدا بۆ دورخستنەوەی محەمەد شیاع سودانی.

رۆژنامەی (The Jerusalem Post) ی ئیسرائیلی وێنێ یەکشەممە لە راپۆرتێكدا بە ناونیشانی (رەنگە هاوپەیمانی دەسەڵاتدار لە عێراق داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بكات) بڵاوكردووەتەوە, كە لەلایەن (HUDHAIFA EBRAHIM) نوسراوە و باسلەوەدەکات، هاوپەیمانی دەسەڵاتدار لە عێراق (چوارچێوەی هەماهەنگی) , بەنیازە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەهت بكات, لەهەوڵێكدا بۆ دورخستنەوەی محەمەد شیاع سودانی.

لە ڕاپۆرتەکەدا هۆکاری داواکاری ئەو چوارچێوەیە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە  سودانی لەگەڵ ئەوەی  سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگییە كە هاوپەیمانێتیەكی حزبە شیعەییەكانی هاوپەیمانی ئێرانە, بەڵام لەدوای ئەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرتووە, سودانی ئاڕاستەی كاركردنی بەرامبەر حزبە شیعییەكان گۆڕیوەو لە زۆرێك لە هەڵوێستە سیاسیەكاندا, لەگەڵیان ناكۆكە. 

لەم بارەیەوە سەركردەیەك لە حزبی دەعوە رایگەیاندووە, ماوەی پێنج مانگێكە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبنەوە, پلان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دادەنێن, لە ساڵی (2024) یان سەرەتای (2025).

باسی لەوەشکردووە، پلانەكەیان هێرشكردنە سەر سودانیەو كەمكردنەوەیە لە بایەخی دەستكەوتەكانی, خستنێتی لەڕووی جەماوەرییەوەو خولقاندنی كێشەی سیاسی و ئابوری زیاترە بۆی.

ئەو سەرچاوەیە وتوشێتی چوارچێوەی هەماهەنگی ترسی ئەوەیان هەیە کە سودانی  پارتێکی سیاسی نوێ یان هاوپەیمانێتییەکی نوێ ڕابگەیەنێت و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا خۆی کاندید بکات و ببێتە" زۆرینەی دەنگی  سیاسی دەسەڵاتدار لە عێراقدا."

ناکۆکییەکانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و سودانی پەیوەندی بە پەسەندکردنی سیاسەتەکانی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکاوە هەیە بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخی دراو. ئەم هەنگاوەش بووە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار لە عێراق و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار