خەرەندەکەی نێوان حزب و میللەت

2 مانگ لەمەوپێش



سیروان غەریب

شێركۆ بێكهس شاعیری گهورهی كورد مانگێك پێش ههڵبژاردنی 25/7/2009 كه تیایدا بزوتنهوهی گۆڕان بۆ یهكهمینجار بهشداری كردو 25 كورسی تیادا بهدهستهێنا، لهپهیامێكیدا دهڵێت: خهرهندێكی گهوره كهوتووەته نێوان حزب و میللهتهوه. دوای 15 ساڵ بهسهر ئهو پهیامهو بێئومێدبوونی بهشێكی زۆری خهڵكی ههرێمی كوردستان لهپرۆسهی ههڵبژاردن كه لهدواههمین ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق رێژهی بهشداریكردن لهلوتكهی نائومێدیدا بوو، دهبێت ئهو خهرهندهی شێركۆی شاعیر باسی دهكات چهنده گهورهتر بووبێت.

ههرێمی كوردستان بهرهو ههلبژاردنی پهرلهمانی كوردستان ههنگاو دهنێت سیمای تهقلیدی حزبهكان بۆ بهدهستهێنانی دهنگی ههڵبژاردن لهمسهری راستهوه بۆ ئهو سهری چهپ و له«دهسهڵاتهوه بۆ ئۆپوزسیۆن» دهركهوتووه، میدیاكانیان بهههمان رهنگ و دهنگی رابردووهوه بهبێ ئهوهی «ماست بهلێویانهوه« دیاربێت ههوڵی بهدهستهێنانی دهنگ دهدهن، بهحهماسێكی زۆرهوه باسی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دهكهن وهك ئهوهی بیری خهڵكی بهرنهوه كه ههریهكهو بهشێوهی خۆی ههریهكهو بۆ بهرژهوهندی خۆی، پهرلهمان و حكومهتی ههرێمی كوردستانیان خسته سهر سینییهك و پێشكهشی بهغدایان كرد.

 مانگهشهو سهر لهئێواره دیاره، پارتی و یهكێتی بهههمان ریتمی ههڵبژاردنهكانی پێشوو كهوتنه سهروگوێلاكی یهكتر. شهڕ لهمهڵبهندو لقهكانه، وهك چۆن ههمیشه لهوێوه دهستیپێكردووه.

 بهشێكی كاریگهری ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بهههمان ریتمی ههڵبژاردنی رابردووهوه كهوتهوه گهڕو شهڕی دهنگی ئهوانه دهكات كهدهسهڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتیمانی كوردستان رهتدهكهنهوه، ههموو دروشمهكانیان لهسهر ئهوه رێكخستووه كهكاریگهرییان لهسهر ئهو دۆخه ههبێت كه دهنگدهری بێ ئومێدكردووه، زۆرتریش بهڵێنی ئهوه دهدهن بهخهڵكی ههرێمی كوردستان كه دهسهڵاتی پارتی و یهكێتی دهگۆڕن گهر بێت و ئهوان دهنگیان پێبدهن.

ئێمه لهئێستادا لهبهردهم ههڵمهتێكی ههڵبژاردنی تاقیكراوهی تهقلیدین كهدهنگدهری كوردی لهم ههڵبژاردنهوه بۆ ههڵبژاردنێكی تر نائومێدتركردووه، ئهوهی لهدیمهنهكهدا ههیه خهڵكی ماندووی ههرێمی كوردستان نین، بهڵكو ئهو كادرو ئهندام و راگهیاندنكارانهی حزبن جۆش و خرۆش دهدهن بهههڵمهتهكانی پێش ههڵبژاردن كهگرێبهستی حزبییان ههیه.

بۆ ئهوهی رێژهی زۆرینهی بهشداری لهپرۆسهی ههڵبژاردن لهخهڵك بێت و نائومێدییهكان بڕهوێتهوهو كهشێكی لهبار ههبێت بۆ بهشداریكردن و دهنگدان بهكاندیدانی پهرلهمانی كوردستان واباشتره ئهم شێوازه تهقلیدییه بگۆڕن كه نهك خهڵكی لهدهنگدان دوورخستووەتهوه بهڵكو بهرهو نائومێدییهكی كوشندهی بردووه.

باشترین كار دهبێت  پارتی و یهكێتی بهنمرهی یهك و ئۆپۆزسیۆنی تاقیكراوه«ئهوانهی بهشدارییان لهحكومهتی ههرێمدا كرد» بهپلهی دووهم بیكهن ئهوهیه سهرهتای ههڵمهتهكهیان بهداوای لێبوردن لهمیللهت دهستپێبكهن گرێبهستێكی نوێی سیاسی بڕواهێنهر لهگهڵ خهڵكی كوردستان ببهستن ئۆباڵی ئهو ههموو ساڵه لهنههامهتییه بگرنه ئهستۆ، بهمهش بهشێكی زۆری خهڵكی لێبوردهی ههرێمی كوردستان لهگهڵ ههڵبژاردن ئاشتدهكهنهوه، بهدهر لهوه خهرهندی نێوان حزب و میللهت ئهوهندهی تر گهورهتر دهبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش