هێزەکانی ئیسرائیل لە غەزە کشانەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

رادیۆی سوپای ئیسرائیل بلاویکردەوە، لە دوای چوار مانگ جەنگی بەردەوام لە کەرتی غەزە هێزەکانی فیرقەی 98ی ئەو سوپایە بە تەواوی لە خان یۆنس کشاونەتەوە.

لە درێژەی هەواڵەکانی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە کە "بۆ یەکەمین جار و لە دوای دەسپێکی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە دژی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەزە ، هێزەکانی ئەو وڵاتە لەو کەرتە کشاونەتەوە و فیرقەی 98 یش لە دوای چوار مانگ جەنگی بەردەوام بە هەر سێ لیواکەیەوە لە دوای کۆتایی هاتنی چالاکییە سەربازییەکانیان لە خان یونس هاتوونەتە دەرەوە".

لە ئێستاشدا تەنها "لیوای ناحال" لە کەرتی غەزە ماونەتەوە کە باشوور و باکووری کەرتی غەزەیان جیاکردۆتەوە.

لە لایەن خۆیەوە سوپای ئیسرائیلی رایگەیاند لە دەسپێکی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەزە تاکو ئێستا 604 فەرماندە و سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و لە بەرامبەریشدا توانیویانە 12 هەزار چەکداری سەر بە بزوتنەوەی حەماس بکوژن.

جێگەی ئاماژەیە ئەمرۆ شەش مانگ بەسەر دەسپێکی ئەو جەنگەدا تێدەپەرێت .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار