لە نزیک کۆنسوڵیەی ئێران لە سوریا بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ شەممە ، پۆلیسی دیمەشق رایگەیاند،لە نزیک کونسلییەی ئێران لە دیمەشقی پایەتەختی سوریا بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە.

لە راگەیندراوەکەی پۆلیسدا ئەوەش هاتووە کە بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری "جێب" لکێنرابوو و تەقینەوەکە جگە لە زیانی گیانی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

لەلایەن خۆیەوە "رامی عەبدولرەحمان" بەرێوەبەری تۆری سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند،چەند کەسێکی نەناسراوبەدووری دوو کیلۆمەتر لە کونسلییەی ئێران، بۆمبێکیان بە ئۆتۆمبێلێکی "جێب" دا لکاندووە و تا ئێستا نازانرێت چ کەسێک لەم تەقینەوەیەدا بە ئامانج گیراوە.

لە هەمان کاتیشدا ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە کە ئەو ناوچەیەی کە بۆمبەکەی تێدا تەقێنراوە ، بە ناوچەیەکی ئەمنی ناسراوە کە چەندین کەسایەتی سووری و بێگانەی نزیک لە ئێران تێیدا نیشتەجێن.

جێی ئاماژەیە لەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسلییەی ئێران لە دیمەشقی پایەتەختی سوریا ، ئەمە دووەمین تەقینەوەیە کە لەو ناوچەیە روودەدات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار