کەشناسی: کەشوهەوا گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا دێت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ بونی کەمێک تۆز و خۆڵ و سبه‌ی سێشەممەش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵێکی کەم لەناوچەکانی باشوری هەرێم.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ بونی کەمێک تۆز و خۆڵ، لەکاتەکانی شەودا نمەباران لەناوچە جیاجیاکان دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایى با مامناوەند ده‌بێت و له‌ نێوان 15 بۆ 25 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باشوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە ناوچەکانی گەرمیان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هاوکات کەشناسی هەرێم پێشبینى دەکات، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لەناوچەکانی باشووری هەرێم، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاوە باران و هەورە بروسکە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسیدا هاتووە، لەکاتەکانی سبەى شەودا کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت، بەڵام به هۆی ناجێگیری بەرگە هەوای ناوچەکە بۆ رۆژانی دیکە دابارینی ناو بەناو بەردەوامی دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 32 
سلێمانی  : 30
دهۆک  :  32
 زاخۆ  : 32
هەڵەبجە : 31
کەرکوک : 33
سۆران : 28 
حاجی ئۆمەران : 20
گەرمیان : 35

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار