بكوژی خواناس: لەسەر باوەڕ کوشتم و تەواو

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی دانیشتنی دادگا بوو سەبارەت بە تاوانی تیرۆرکردنی خواناس وریا کە لە 22ی 6ی 2023 لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لەدەستدا، و لە دادگاییەکەدا بكوژی خواناس وتویەتی، " لەسەر باوەڕ کوشتم و تەواو".

به‌هار مونزیر، به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان (PDO) ئەمڕۆ دووشەممە له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویکردۆتەوە، كه‌ دانیشتنه‌كه‌ بە ئامادەبوونی خێزان و کەسوکاری وریا و 5 پارێزەر و ڕێکخراوەکان و داکۆکیکاران لە ماف و ئازادی لە کوردستان لە دادگای تاوانەکانی 3ی دادگای شاری سلێمانی بەڕێوە چووه‌.
 

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، وه‌ك به‌هار مونزیر باسی ده‌كات، وتەی تۆمەتبار وەرگیراوه‌و دادگا چەندین پرسیاری سەبارەت بە تاوانەکە لێكردووەو، له‌و وه‌ڵامیشدا بکوژ 23 جار وتی: "من مەلا فڵان هانی نەداوم و هیچ کەس هانی نەداوم بۆ ئەم کوشتنە تەنها خۆم بووم، بەتەنها بیرم لێکردۆتەوە و بەتەنها تاوانەکەم ئەنجامداوە".

خواناس وریای تەمەن ٢٥ ساڵ  رۆژی 22ی حوزەیرانی 2023 لەناو جەرگەی بازاڕی چەمچەماڵ، لە لایەن  ناسیاوێکی گەنجی خۆیەوە، کە لەسەر "بیروڕای ئاینی لەگەڵیدا ناگونجێت"، بە شەش فیشەک کوژرا.

ئەو گەنجەی خواناسی " تیرۆر" کرد به‌ ناوی ( ‌ه ، ک ) لای هێزە ئەمنییەکان ناسراوەو بە بەرچاوی خەڵکەوە تاوانەکەی ئەنجامداوەو پیشەی پێشمەرگە بووه‌، هاوکات " گەنجێکی توندڕەوی بیروڕا ئیسلامی بووە".

به‌هار مونزیر باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پرسیاری داواکاری گشتی و پارێزەرە خۆبەخشەکانی ڕێکخراوەکان وورد بوون و نوسیویه‌تی: "ئێمە لەگەل دادپەروەریداین، هەمان کات نیگەرانین لە کاریگەری ئەو گوتارانەی بەم ڕۆژەی بردین، بە پێویستی دەزانین هەڵوێست هەبێت بەرامبەر بەم جۆرە لە کوشتن کە لە کودستان هەبوە بەڵام کەم بوە لە رابردوودا".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار