کۆمپانیای نەوتی باکوور چاککردنەوەی بۆرییە شکاوەکەی گوندی قزلەری راگەیاند

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەیانی ئەمڕۆ بۆری گواستنەوەی غاز لە گوندی قزلەری سنووری پارێزگای کەرکوک شکا دوای چەند کاتژمێرێک توانرا بۆرییەکە چاک بکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی نیسانی 2024 بۆری گواستنەوەی غاز لە گوندی قزلەری سنووری پارێزگای کەرکوک شکا و دانیشتووانی گوندەکە ناوچەکەیان چۆڵکرد دوای چەند کاتژمێرێک کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ غاز لە بۆرییەک لەکێڵگەی جمبور دزەیکردووە بەھۆی کۆنی و بوونی پاڵەپەستۆوە لەسەر بۆرییەکە و راستەوخۆ لەلایەن تیمەکانەوە کۆنترۆڵکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکان بۆرییەکەیان چاککردووەتەوە و رووداوەکە کاریگەری لەسەر پڕۆسەی بەرھەمھێنان نەبووە و ھیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتووەتەوە".

بۆرییەکە دەکەوێتە گوندی قزلیار و لەھەمان ئەو شوێنەوە شکا کە لە 24ی کانونی دووەمی 2024 شکابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار