كه‌شناسی: شەپۆلێکى هەورە تریشقە و بارانبارین ڕو له‌ هه‌رێم ده‌كات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانی پچڕپچڕ دەستپێدەکات و دوانیوەڕۆی سبەی چوارشەممە ئاستی دابارین زیاتر دەبێت و کەشناسێکی کوردیش هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتییان له‌ باره‌ی سه‌ردانی كردنی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بونی تۆز و خۆڵ و زیادبونى خێرایی با، لەکاتەکانی دواینیوەرۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقە و باران بارینى پچڕ پچڕ لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، لەشەودا کاریگەرى باران بارین کۆتایی دێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لەبەربونى گۆڕانکارى لەم وەرزەدا ئەگەرى گۆڕانکارى هەیە دروست بێت لەکات و جۆرى دابارین و کەشەکە، بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لەنێوان (5-10 ) ملم  ده‌بێت و خێرایى با مامناوەند دەبێت 15 بۆ 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

لەبارەى کەشوهەواى رۆژى چوارشەممە 1ی ئایارى 2024 باسلەوەکراوە، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆل لەسەر بەشێک لەناوچەکانى باشوورى پارێزگاى هەولێر و بەشێک لەئیدارەى گەرمیان و پاریزگاى کەرکوک هەیە.

ئەوەشهاتووە، لەدواى نیوەڕۆ لەئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەکەشی ناوچەکەمان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، لەگەڵ شەپۆلێکى هەورە تریشقە و ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما (3 بۆ 5) پلەى دیکە نزمدەبنەوە.

 هاوکات پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند، لە ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشەممە 30ی نیسان، تا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 5ی ئایاری 2024، كاریگەریی باران بارین بەردەوامی دەبێت.

وتیشی: "بەتایبەتی رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە بارانی زۆرتر لەو سێ رۆژە دەبارێت، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەو سێ رۆژە شاخی رەوی و ناوچە شاخاوییەکان به‌كار نه‌هێنن، چونكە هەورەگرمە و هەورەتریشقە (بروسکە) هەیە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات".

بڕی بارانبارینی پێسبینیکراو لە سنوری پارێزگاکانی هەرێم:

سەنتەرى پارێزگاى هەولێر   (4-6 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچەشاخاوییەکان (7-10 )ملم
سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى (6-10 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین (8-10 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان (8-10 )ملم
سەنتەرى پارێزگاى دهۆک (2-5 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ (2-5 )ملم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێسبینیکراو بە پلەی سلیزی:

هەولێر : 25
سلێمانی  : 24
دهۆک  :  25
 زاخۆ  : 25
هەڵەبجە : 25
کەرکوک : 27
سۆران : 23 
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 29

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش