نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی دیاری‌کرا
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
کارەباى سلێمانى نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدەى بۆ مانگى رابردو دیاریکرد، بەپێى نرخى سوتەمەنى و کاتى پێدانى موەلیدەش نرخەکان جیاوازن.
کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی ئایاری 2024، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 40 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 7500 دینار بۆ 8500 دیناردایه، بەو پێیەى مۆلیدەکان لە نێوان 285 بۆ 320 کاتژمێر کاریان کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت و هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکانیان لە 7ـى بەیانى بۆ 1ـى شەوە، نرخى ئەمپێریان 9000 بۆ 9500 دینارە و ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 10.000 دینارە.
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى (پێنج) به‌مجۆره‌یه:
رۆژانه كاتژمێر 1ی نیوه‌رۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن هه‌ركاتێك كه كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه و به‌یانیانیش موه‌لیده‌كانی كاتژمێر 6.30 بۆ 7ی به‌یانی كارده‌كه‌ن، جگه له‌رۆژانی هه‌ینی و پشوه فه‌رمییه‌كان كه كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و كارده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.