دوای تێپەڕینی ساڵێک بکوژانی هاوڵاتییەک لە هەولێر دەستگیرکران

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە ساڵێک پێش ئێستا هاوڵاتییەکی تورکیان کوشتووە.

ئەمشەو پێنجشەممە 2ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "رۆژی 29ی نیسانی 2023، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لائۆمه‌ری سه‌ر به‌ شاری هه‌ولێر تاوانێكی كوشتن روویدا، دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌، ده‌ركه‌وت كوژراوه‌كه‌ ناوی ئیسماعیله‌ و خه‌ڵكی وڵاتی توركیایه‌، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراوه‌".

ئاماژە بەوەکراوە، "دوای بەدواداچوون و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان، کەسی بکوژ بەناوی (م، خ،ت) کە خەڵکی وڵاتی تورکیایە و هاوکارێکی دیکەی بەناوی (ج،ئـ ،ئـ) دەستگیر کران".

ئەوەش هاتووە، "دوو تۆمەتبارەکە بەنیاز بوون هەڵبێن بۆ دەرەوەی شاری هەولێر، تۆمەتباری سێیەمیش بەناوی (ج،م،ن) کە بەهه‌مان شێوە هاوکاری بکوژ بووە بۆ هەڵهاتنی، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە لە ناو شاری هەولێر دەستگیر کراوە".

ئاسایشى هه‌ولێر راشیگه‌یاند، "تۆمەتباری سەرەکی (م،خ،ت) لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەدا ناوە کە پێشینەی تاوانی هەیە و لە وڵاتی تورکیاش تاوانێکی دیکەی کوشتنی ئەنجامداوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار