عەزیز ئەحمەد: لە پرۆژەی "هەژماری من" هاوڵاتییان سەرپشک دەبن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی 

جێگری بەڕێوەبەر ئۆفیسی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئامانجی حکومەت لە پرۆژەی هەژماری من سوودمەندبوونی هاوڵاتییانە لە پاکێجەکانی بانکە حکومی و ئەهلییەکان.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەر ئۆفیسی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "ئامانجی سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی "هەژماری من" ئەوەیە کە هاوڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن".

ئاماژە بەوەشدەکات، "لە بابەتی پڕۆژەی هەژماری من حکومەت دەیەوێت زۆرترین بژاردە لە بانکە حکومی، ئیسلامی، نیودەوڵەتی و تایبەتەکان بخاتە بەردەستی هاوڵاتییان، تاوەکو سوودمەندبن لە پاکێجەکان".

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە بەدیجیتاڵکردنی پرۆسەی پێدانی مووچە لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" کردووە و پرۆسەکە بەردەوامی هەیە و بەشێکی زۆری فەرمانبەران بوونەتە خاوەنی ئەو هەژمارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش