ئیسرائیل په‌خشی كه‌ناڵی جزیره‌ی له وڵاته‌كه‌ی راگرت
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه حكومه‌تی ئیسرائیل بریاریدا په‌خشی كه‌ناڵی جزیره‌ی قه‌ته‌ری به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی رابگرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرهوه كه راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی جزیره به‌هۆی هه‌ڵكشانی ناكۆكی نێوان كه‌ناڵه‌كه و حكومه‌تی ئیسرائیلە له‌سه‌ر شه‌ڕی غه‌ززه.
له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه، وه‌ك فرانس پرێس ئاماژه‌ی پێداوه، حكومه‌تی ته‌لئه‌بیب ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بریاری راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ی به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ داوه‌و ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ش به‌رده‌سته.
دوای چه‌ند كاتژمێرێكیش له ده‌رچونی بریاره‌كه، شاشه‌ی كه‌ناڵی جزیره له ئیسرائیل ره‌ش كرا و له‌سه‌ری نوسرا "په‌خش له ئیسرائیل راگیراوه".
هاوکات بەرپرسێکی ئیسڕائیل و سەرچاوەیەکی ئەلجەزیرە بە ڕۆیتەرزییان ڕاگەیاندوە، دوای فەرمانێکی حکومەتی ئیسڕائیل بۆ داخستنی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلجەزیرە، پۆلیسی ئیسڕائیل هەڵیانکوتاوەتە سەر ژوورێکی هۆتێلێکی ئۆرشەلیم کە لەلایەن ئەلجەزیرەوە وەکو ئۆفیسێکی نافەڕمی بەکارهێندراوە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە لە ئۆنلاین بڵاوبووەتەوە، ئەفسەرەکان کەلوپەلی کامێراکان لە ژووری هۆتێلەکەدا لادەبەن، سەرچاوەکەی ئەلجەزیرە وتی هۆتێلەکە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم بووە.
لە وڵامی ئەم ڕێوشوێنانەی حکومەتی ئیسرائیلیش ئەلجەزیرە ڕایگەیاندووە، ئەو هەنگاوەی حکومەتی ئیسڕائیل " تاوانکارییە " و ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە گوایە کەناڵەکە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئیسڕائیل دروست کردبێت و وتی " تۆمەتەکان درۆیەکی مەترسیدار و بێمانان " و ڕۆژنامەنووسەکانیشی دەخەنە مەترسییەوە و ئاماژەی بەوەشداوە کە مافی خۆیەتی " سەرجەم هەنگاوە یاساییەکان " بگرێتەبەر.
لەم بارەیەوە ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی " بە داخەوەین بۆ بڕیارەکەی کابینەکە بۆ داخستنی ئەلجەزیرە لە ئیسڕائیل. میدیای ئازاد و سەربەخۆ زۆر گرنگن بۆ دڵنیابوونەوە لە شەفافییەت و لیپێچینەوە. ئازادی ڕادەربڕین مافێکی مرۆڤی سەرەکییە."
داخستنی ئەم کەناڵە دوای ئەوە هات مانگی ڕابردوو پەرلەمانی ئیسڕائیل یاسایەکی پەسەند کرد کە تێیدا ڕێگە بە داخستنی کاتی ئەو کەناڵە بیانییانەی ناو ئیسڕائیل دەدات کە وەکو مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی دادەنرێن ،یاساکە ڕێگە بە حکومەتی ئیسڕائیل دەدات بۆ ماوەی 45 ڕۆژ ئۆفیسەکانی کەناڵەکان لە ئیسڕائیل دابخات، دەکرێت ئەو ماوەیە درێژیش بکرێتەوە.