نوێترین لێدوانی سوودانی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی نیسان
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌ندامێكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران رایده‌گه‌یه‌نێت، موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی 2024ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ده‌ستپێكردنی ته‌وتین و ڕاده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ، ره‌وانه ده‌كرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵی عێراق، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی، یەکگرتوو و کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە.
بەگوتەی سۆران عومەر لە کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سوودانی گوتوویەتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان تازە رازیی بووە کە داهاتی نانەوتی رادەست بکات و بانکی TBIیش دەست بە تەوتین بکات؛ مووچەی مانگی نیسان بە دەستپێکردنی تەوتین و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت".
سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "پرسیم ئایا ته‌نها بانكی TBI ده‌توانێت ته‌وتین بكات، وتی به‌ڵێ له‌گه‌ڵیان دانیشتوم ئاماده‌ییان هه‌یه، ده‌رباره‌ی قبوڵكردنی (هه‌ژماری من) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد جارێ ئه‌وه‌ی له‌وێ حسابی بۆكراوه‌ته‌وه قبوڵی ئه‌كه‌ن، ئه‌وی دیكه له تی بی ئای حسابی بۆ ده‌كرێته‌وه، موچه‌ی مانگی (نیسان/4)یش به‌ده‌ستپێكردنی ته‌وتین و ڕاده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ دێت".
حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 'هەژماری من'ـی هەیە و عێراقیش پڕۆژەی 'تەوتین'. وەزارەتی دارایی لەگەڵ بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) هاوئاهەنگی دەکات کە بەشدار بێت لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. وەزیری دارایی هەرێمیش ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەو بارەیەوە ئاماژەی دا بەوەی "بانکی TBI بەشدارە لە پڕۆژەی 'هەژماری من'."
ئاوات شێخ جەناب گوتی ''هەژماری من، بانک نییە، بەڵکو سیستمە و چەندین بانک لەخۆدەگرێت کە سەرجەمیان متمانەپێکراوی بانکی ناوەندیی عێراقن.''