ئەمڕۆ دانیشتنى دادگەی فیدراڵیی عێراق لە بارەى مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بەڕێوەدەچێت.

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی ئایاری 2024، دادگەی فیدراڵی دانیشتنێک دەکات و تێیدا تاوتوێی دوو سکاڵا دەکات کە لەلایەن دوو پەرلەمانتاری عێراقەوە لە دژی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە دژی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق تۆمارکراون.

سکاڵاکە لەلایەن  پەرلەمانتاران مستەفا جەبار سەنەد و باسم خەزعەل خەشانەوە تۆمارکراون و داوایان لە دادگە کردووە، رەزامەندی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە نادروست بزانێت و هەڵیبوەشێنێتەوە، ئەو شوێن و دامەزراوانەشی هێزەکانی ئەمریکای تێدان لە دوای رێککەوتننامەی نێوان ئەمریکا و عێراق بۆ عێراق بگەڕێندرێتەوە. 

هەروەها قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی ئەو کردەوانە کراون لە دوای کۆتاییهاتنی رێککەوتنامەکە لە 1-1-2009 روویانداوە.

هێزەکانی ئەمریکا ساڵی 2003 کۆتاییان بە دەسەڵاتی رژێمى بەعس هێنا، بەڵام ساڵی 2011 بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق کشانەوە و دواى سەرهەڵدانى داعش لە ساڵی 2014 جارێکی دیکە هێزەکانى ئەمریکا بۆ یارمەتیدانی عێراق لە شەڕی دژی رێکخراوەکە لەسەر داواکاریى فەرمیى حکومەتى عێراق گەڕانەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار