پێشەوا هەورامانی: هیچ بەربەرستێک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نەماوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوو بەربەست لەبەردەم نەهاتنی مووچەی مانگی چواردا هەیە، یەکەم داهاتی ناوخۆ و دووەم تەوتین بوو، هەردوو بەربەستەکە لابراو، ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵی بە هەمیشەکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەدرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2024، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دوو بەربەست لەبەردەم نەهاتنی مووچەی مانگی چواردا هەیە، یەکەم داهاتی ناوخۆ و دووەم تەوتین بوو، هەردوو بەربەستەکە لابراوە و لەئێستادا هیچ بەربەرستێک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نەماوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تا کاتژمێر 4:00ی ئەمڕۆ 16 کەس داوای فۆڕمی بانکی تی بی-یان کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەژماری من، هەروەها فەرمانبەران سەرپشکن لە هەژماری من چ بانکێک هەڵدەبژێرن".

ئەوەشی خستەڕوو، "زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی کوردستان هەیە و حکومەت هەوڵی بە هەمیشەیکردنیان دەدات".

لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی هەر رێگرییەکە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی قەزای شنگال".

وتیشی "حکومەتی هەرێـی کوردستان لە هەوڵدایە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار