دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی هاوڵاتی لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی کوردستان وەریگرتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئایاری 2024 مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، ژمێریاری وەزارەت نووسراوێکی ئاڕاستەی لیواکان کردووە فەرمانی کردووە، کە مووچە بەو پێشمەرگانە نەدرێت کە ناویان لە هەژماری من تۆمار كردووە، بەڵام تا ئێستا كارتەكەیان وەرنەگرتووەتەوە.

بەپێی ئەو نووسراوە بێت ئەمڕۆ تەنها مووچەی ئەو کەسانە دەدرێت کە کارتی هەژماری من- یان هەیە و پێویستە لەکاتی وەرگرتی مووچەکە ئەو کارتەیان پێبێت. 

هەروەها بەپێی وتەی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی پارەی مووچە لە بەغداوە نەماوە، پێدەچێت لەم چەند رۆژەدا بەغدا پارە بنێرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار