ئاسایشی هەولێر: دوو تۆمەتباری بکوژی گەنجەکەی شەقامی 100 مەتریمان دەستگیر کرد
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، دوای دو رۆژ له كوژرانی گه‌نجێك له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر، هێزه‌كانیان دو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیان ده‌ستگیركرد و گه‌ڕانیش به‌دوای تۆمه‌تباری سێیه‌مدا به‌رده‌وامه.
ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردهوهدوای ئەوەی رێککەوتی (7/5/2024) لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر نزیک زانکۆی جیهان، هاوڵاتییەک بەناوی (ک.ک.م) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکان هەڵاتبون بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و خۆیان حەشاردابو.
ئاماژه بهوهشكردوه، "له ئه‌نجامی به‌دواداچون له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ناسنامه و شوێنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستنیشانكران كه هه‌ڵاتبون بۆ سنوری بناری چیای قه‌ره‌چوغ، دواتر به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر توانیمان هه‌ردو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی به‌ناوه‌كانی (م ،گ ،م) و (ه ، گ،م) ده‌ستگیر بكه‌ین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمۆبێله‌ی كه له‌دوای تاوانه‌كه پێی هه‌ڵاتبون، هه‌روه‌ها به‌دواداچون به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سێیه‌م".