شاباکی ئیسرائیل بازنەی چالاکییەکانی فراوان دەکات

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەیامنێری پێگەی (والا)ی ئیسرائیلی ، میر بۆهبوب ، لە هەژماری خۆی لەسەر پیگەی (ئێکس) رایگەیاند کە جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ، ساڵح عاروری ، داواکراوی سەرەکی یەکەی شاباکی تایبەتی ئیسرائیلی بووە(دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل).

هەروەها ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چالاکییەکانی ئاژانسی ئاسایسی ئیسرائیلی چ لەناو غەزە و چ لە کەرتی ڕۆژئاوا و چ لەدەرەوە زیادی کردووە.

هەرچەندە تا ئەم ساتە سووپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتی تیرۆری ساڵح عاروری لە ئەستۆ نەگرتووە ، بەڵام ئەم پەیامنێرە جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەمە یەکەم جار نییە شاباک بەرپرسەکانی حەماس لەناو لوبناندا تیرۆر دەکات ، بۆ نمونە لە مانگی 11 ی ساڵی 2023دا سووپای ئیسرائیل ، خەلیل حامید خەزاری جێگری فەرماندەی کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی لە ڕێگەی بووردوومانەوە لە باشووری لوبنان کووشت .

لەلایەکی دیکەوە ، رۆنین باری سەرۆکی شاباکی ئیسرائیلی ماوەیەک لەمەوبەر رایگەیاندبوو کە بە نیازن بازنەی چالاکییەکانیان فراوان بکەن و بەم جۆرەش دەستیان بگات بە هەموو سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە هەموو جیهاندا .

ڕۆژی سێشەمە 2\1\2024 ئاژانسەکانی هەواڵی لوبنان رایانگەیاند کە ، لە کاتی کۆبوونەوەیەک ،لە ڕێی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانەوە بە دوو مووشەک هێرش کراوەتە سەر نووسینگەی بزووتنەوەی حەماس لە بەیرووتی پایەتەختی لوبنان و لە ئەنجامدا عاروری و سێ کەسی دیکە کووژراون و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون .

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار