لەسوریا ژمارەیەك پلە باڵای سوپای پاسداران دەكوژرێن

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی ئیسرائیل لە دیمەشقی پێتەختی سووریا، بۆ سەر بنكەكانی سوپای پاسداران، هەواڵنێری تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران  رایگەیاند چوار ئەفسەری باڵای سوپای پاسداران كە وەك راوێژكار ناسراون، كوژراون.
بە هۆی هێرشەكانی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20ی كانونی دووەمی 2024ی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، ناوەندی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەك نزیك لە بەرەی ناوچەیی پشتیوانی سووریا، بڵاویكردەوە "بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسداران لەم هێرشەدا كوژراوەو ژمارەیكی تریش بریندار بوون".
رۆیتەرز بەپشت بەستن بە سەرچاوەكانی خۆی بڵاویكردۆتەوە "بینایەكی چەند نهۆمی كە لەلایەن ئەندامانی سوپای پاسدارانەوە لە سووریا بەكار دەهێنرا، لەم هێرشەدا رووخاوە".
چەند كاتژمێرێك دواتر هەواڵنێری نور نیوز، سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، رایگەیاند "سادق ئومێد زادە، جێگری هەواڵگری هێزەكانی قودس لەگەڵ جێگرەكەی بە ناو حاج غوڵام لەم ‌هێرشەدا كوژراون".
ماڵپەڕی تەسنیم تەنها ئاماژەی بەوە داوە كە چوار ئەندامی باڵای سوپای پاسداران كە وەك راوێژكار ناوی بردوون كوژراون و ئاماژەی بە ناوی كەسەكان نەداوە
میدیاكانی سووریا باسیان لەهێرشی ئیسرائیل بۆ ناوچەی مەززە كردوە. سەرچاوەكانی تری سووریا رایانگەیاندووە دەنگی تەقینەوە لە هەموو شوێنێكی دیمەشق بیستراوە.
هاوكات كەناڵی حەدەسی سەر بە سعوودیە بڵاویكردەوە "فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل دوو مووشەكیان بەرەو ناوچەی مەززەوە ناوەو هۆیەوە پێنج كەس كوژراون.
هەر لەم بارەوە رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، كە گروپێكی نەیاری حكومەتی بەشار ئەسەدەو بنكەكەیان لە بەریتانیایە، سەرەتا باسی لە كوژرانی چوار كەس كرد بەهۆی ئەم هێرشانەوەو نووسیبوی بینایەك كە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانی و رێكخراوی جیهادی ئیسلامی فەلەستینەوە بەكار دەهێنرێت كراوەتە ئامانج.
هاوكات كەناڵی تەلەفیزیۆنی سكای نیوزی عەرەبی باسی لەوەكرد (ئەكرەم ئەلعجوری) یەكێك لە ئەندامانی پلە باڵای جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەم هێرشەدا كوژراوە.
بەڵام ماڵپەری تەسنیم، سەر بە سوپای پاسداران لە زاری  ئیسماعیل ئەلسەنداوی نوێنەری جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە سووریاوە نوسیویەتی"هیچكام لە ئەندامانی ئەم رێكخراوەیە بە هۆی هێرشەكانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق نەكوژراون".
هەروها كەناڵی ئەلعەرەبیەی بڵاویكردوەتەوە "جیهادی ئیسلامی كوژرانی  زیاد نەخالە سكرتێری گشتی ئەم رێكخراوەیە بە درۆ دەخاتەوە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "پێدەچێت ئەكرەم ئەلعەجوری، بەرپرسی بەشی سەربازی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و بەرپرسی دابینكردنی چەك و چۆڵ بۆ سەرایای قودس، لقی سەربازی ئەم رێكخراوەیە، لەم هێرشەدا كوژرابێت".
ئەكرەم ئەلعەجووری ناوی لە لیستی ئەمریكایی تیرۆریستە نێونەتەوەیەكاندایە.
میدیا ئیسرائیلییەكان هەواڵی هێرش بۆ سەر دیمەشقیان بڵاوكردۆتەوە بەڵام هیچكام لە بەرپرسانی ئیسرائیلی باسیان لەوە نەكردووە ئیسرائیل دەستی بووە لەم هێرشانەدا.
رۆژی 25ی كانونی یەكەمی 2023، ئیسرائیل بە مووشەك هێرشیكردە سەر خانوویەك لە گەڕەكی زەینەبییەو رەزی مووسەوی بەرپرسی پلە باڵای سوپای قودس لە ماڵەكەی خۆی لەگەڵ كچە هاوڕێكەیدا كوژران.
رەزی مووسەوی بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ لە سووریە بووەو ئەركی پشتیوانی و لۆجستیكی هێزەكانی قودس بوو لە سووریا و لوبنان.
بێنیامین نتانیاهۆ رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لەكۆنفرانسێكی میدیایدا لە تەلئەڤیڤ لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی هێرش بۆ سەر ئێران وتی"وڵاتەكەی راستەوخۆ هێرش دەكاتە سەر ئێران، بەڵام هیچ شتێكی زیاتری لەو بارەوە نەوت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش