سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەم نزیکانە نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات وپرسی هەڵبژاردنەکانیش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەردانەکەی دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤/٤/٢٠٢٤  دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێداونێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەمنزیکانە" نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەردانی بەغدا دەکات.

وتیشی، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەپێشینەی کارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و "زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان گەیشت بەهۆی ئەو جیاوازییانەی لەسەر پرسی هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن هەبوون".

ئەوەشی ڕونکردەوە کە،  "بەهۆی ئەو ململانێیە سیاسییانەی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا هەبوون، زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان گەیشتووە. ئێستا کاتی هاتووە، ناکۆکییەکان بەلاوە بنێین و بوونی پەرلەمانێک کە نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی کوردستان بکات، ئامانجی هەمووان بێت". 

بە گوتەی دڵشاد شەهاب لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێن ، لەنێویشیاندا بەشداریی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا. ئەو گوتی، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هەموو توانایەکییەوە کار بۆ بەشداریی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات".

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر کرد و ڕایگەیاند، "ئەو پەیوەندییە تازە نییە، گرنگیدان و پەرەدان بەو پەیوەندییانە، لە بەژەوەندیی هەردوولایە. ئێمە دراوسێی یەکدین، جیا لە پەیوەندیی ئابووری، دیپلۆماسی، بازرگانی و سیاسی، ئەو سنوورە دوور و درێژەی لەنێوان هەردوولا هەیە پارێزگاریکردنی ئامانجی هاوبەشی ئێمەیە".

سەبارەت بە دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتیش ڕایگەیاند، کێشەکانی کە هەیەو چارەسەرنەکراوە زیاتر تەکنیکین .

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار