ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بۆ سێ کەس بەرز بووەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەدرۆن ھێرشکرایەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، وەزارەتی کارەباش دەڵێت، بەھۆی ھێرشەکەوە بەرھەمھێنانی ٢٥٠٠ مێگاوات کارەبا راوەستاوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٦ـی نیسان بە درۆن ھێرشکراوەیە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر،رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵیش ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، سێ کەس کوژراون و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.

وتیشی، سێ کوژراوەکە بیانین و لەنێو بریندارەکانیشدا کورد هەن.

بەپێی زانیارییەکانیش هێرشەکە لە كاتژمێر نزیك 06:30 بۆ 07:30  بە درۆن ئەنجامدراوەو ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج هەمان ئەو شوێنەیە کە جاری پێشوو هێرشی کرایەسەر و دەرەوەی کەمپەکەیە و شوێنەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدا بووە.

پەیوەست بەم بابەتەش وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا دەڵێن، بەھۆی ھێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا راوەستاوە و بەھۆیەوە نزیکەی ٢٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە، جەختیش دەکەنەوە کە لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا. 

پێشتریش چەندجارێک ھێرشکراوەتەسەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر کەدواینیان سەرەتای ئەمساڵ بوو و بەھۆیەوە بەکاتی پڕۆسەی بەرھەمھێنانی گاز لە کێڵگەکەدا راگیرا، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرھەمھێنانی کارەبای نیشتیمانی ھەبوو کە غازی شلی ئەو کێڵگەیە سەرچاوەی سەرەکی کارەبای نیشتیمانیی ھەرێمی کوردستانە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار