داعش په‌لامارى  هێزه‌ عێراقییه‌کان ده‌دات

2019-08-14 07:50:14




هاوڵاتى 

شه‌وى ڕابردوو چه‌کدارانى داعش له‌ سنوورى پارێزگاى که‌رکوک دوو هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانى پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى و له‌ ئه‌نجامدا چه‌کدارێکى  حه‌شدى شه‌عبی کوژرا.

دره‌نگانى  شه‌وى ڕابردوو له‌ سنوورى قه‌زاى داقوق چه‌کدارانى داعش په‌لامارى  هێزه‌کانى پۆلیسى فیدراڵییان دا، هاوکات له‌ سنوورى قه‌زاى حه‌ویجه‌ چه‌کدارانى داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانى لیواى 56ى  حه‌شدى شه‌عبى و له‌ ئه‌نجامى هێرشه‌که‌دا چه‌کدارێکى حه‌شدى شه‌عبی کوژرا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار