هێرشى مووشه‌کى کرایه‌ سه‌ر دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا

2019-08-24 22:40:38



هاوڵاتى
ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى سوریا بڵاویکرده‌وه‌  ئه‌مشه‌و له‌ ئاسمانى دیمه‌شقى پایته‌ختدا ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌ و هێزى به‌رگرى ئاسمانیى سوپاى وڵاته‌که‌یان به‌رپه‌رچى چه‌ند ئامانجێکى داوه‌ته‌وه‌.

پێشتر سوپاى ئیسرائیل هێرشى ئاسمانیى و مووشه‌کى بۆ سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ ئه‌نجامداوه‌ که‌ به‌ پێگه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران و گروپه‌ چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌ تاران وه‌سفیان ده‌کات.

له‌ مانگى حوزه‌یرانى رابردووشه‌وه‌ چوار کۆگاى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى حه‌شدى شه‌عبى له‌ عێراقدا ته‌قێندراوه‌نه‌ته‌وه‌ و حه‌شدى شه‌عبیش ئیسرائیل به‌ بۆردومانکردنى ئه‌و جبه‌خانانه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار